ئۆتۆمبێلی Xiaomi SU7 بەردەوامە لەوەی وەکو سەموونی گەرم بفرۆشرێت، شاومی پێشتر چەند جارێک ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارگەکانی بەرز کردووتەوە بۆ ئەوەی خواستی بازاڕ پڕ بکاتەوە. سەرەتا مانگانە 10,000 لە ئۆتۆمبێلەکە بەرهەم دەهێنرا دواتر بەرز کرایەوە بۆ 13,000 هەزار، لە مانگی ڕابردووش بەرز کرایەوە بۆ 20,000 هەزار ئۆتۆمبێل لە مانگێکدا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ لە چین، شاومی بەنیازە ڕێژەی بەرهەم هێنان بۆ دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ بەرز بکاتەوە 24,000 ئۆتۆمبێل. ئێستا لە کاتی داواکردنی ئۆتۆمبێلەکە تا ئەو ڕۆژەی بە دەستت دەگات نزیکەی 21 هەفتەی پێویستە.
یەکەم قۆناغی بەرهەم هێنان لە سەرەتادا توانای بەرهەم هێنانی 150,000 ئۆتۆمبێلی هەبوو، بەڵام ئێستا نزیکەی %200 زیاترە لەو بڕە کەوا بۆی دیاری کراوبوو. هەروەها دووەم قۆناغی بەرهەم هێنان توانای هەیە 300,000 ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا بەرهەم بهێنێت بڕیارە لە مانگی حەوت یان هەشتی ساڵی داهاتوو بکرێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Jc2qG1x
via IFTTT