ئەپڵ کار لەسەر وەشانێکی باشتری Siri دەکات بۆ رکابەرایەتی کردنی ChatGPT

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی بلومبێرگ، ئەپڵ پلانی هەیە چاکسازییەکی گەورە لە یاریدەدەری Siri بکات و بتوانێت ڕکابەری ChatGPT و Gemini بکات.

ئەپڵ دەیەوێت لە وەشانی نوێی Siri ئەنجامدانی ئەرکەکان باشتر بکات، تەنانەت لەگەڵ ئەپەکانی لایەنی سێیەمیش. وەک کردنەوەی دەرگای گەراجی ئۆتۆمبێل و ناردنی نامە و زۆر بابەتی دیکە.

سەڕەرای ئەوەی ئەپڵ دەتوانێت لە ساڵی داهاتوو وەشانی نوێی Siri ڕابگەیەنێت، بەڵام کۆمپانیاکە دەیەوێت بۆ هاوینی ساڵی 2026 دوای بخات.

لە کاتی ڕاگەیاندنی ژیری دەستکردی ئەپڵ لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە تا ئێستا، ئەپڵ زۆر لەسەرخۆ تایبەتمەندییەکانی بەردەست خستووە. کە چاوەڕوان دەکرێت تاکو ساڵی داهاتووش هەموو تایبەتمەندییەکان بە تەواوی بەردەست نەبن بۆ هەموو بەکارهێنەران.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Fod30Yp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە