ئەمڕۆ گووگڵ چەند نوێکارییەکی نوێی بۆ وێبگەڕی Chrome ڕاگەیاند کە بەم زووانە بۆ ئایپاد و ئایفۆن بەردەست دەبێت.
تایبەتمەندی Google Lens دەتوانرێت بە دەقیش بە دوای وێنەکان گەڕان ئەنجام بدەیت، لە ئێستادا تەنها دەتوانرێت وێنە بەکاربهێنرێت بۆ گەڕان.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە، بریتییە لە دابەزاندنی وێنە لە وێبگەڕەکەوە ڕاستەوخۆ بۆ بیرگەی هەوری Google Drive لە بری ئەپی Photos.
هەروەها لە کاتی بوونی ناونیشان، هێڵێکی بە ژێردا دێت و بەکارهێنەر دەتوانێت تەنها بە یەک کرتە ناونیشانەکە لە نەخشەی Google Maps ببینێت.
بەکارهێنەرانی ئەمریکاش لە کاتی بازاڕی کردن، دەتوانن هێڵکاری گۆڕانی نرخی بەرهەمەکە ببینن، لە داهاتووشدا تایبەتمەندییەکە بۆ ناوچەکانی دیکە بەردەست دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0KrUoXu
via IFTTT