هواوەی ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 70 نمایش کرد. بەهێزترینی ناو ئەم زنجیرەیە جۆری پرۆ پڵەس و جۆری تایبەتی RS ـە. چوارچێوەی مۆبایلەکان تیتانیۆمن و بە پێی گوتەی هواوەی بەرگەی سەختی زۆر دەگرن. هەروەها بڕوانامەی IP69 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. جۆری پرۆ پڵەس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.9 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت. هەرچی جۆری ئاڕ ئێسە، هەمان جۆری ڕوونمای هەیە بەڵام ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,500 نیت.
جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی Kirin 9100 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 40 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ ئەوانەش هەستەوەرێکی 48 مێگاپێکسڵی بۆ RYYB هەیە و کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 5,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل هەیە.
نرخی جۆری پرۆ پڵەس لە چین بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,170 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,309 دۆلار. هەرچی جۆری ئاڕ ئێسە نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,653 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,790 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/B6swlnp
via IFTTT