توێژەرانی زانکۆی نۆرس وێسترن بۆیان دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێک لەگەڵ بەکارهێنانی ئاماژە هەستیارەکان دەتوانێت رێژەی خەونە ڕوونەکان زیاتر بکات. خەونی ڕوون بە خەونێک دەوترێت کە مرۆڤ ئاگاداری ئەوە بێت کە لە خەودایە و خەریکە خەون دەبینێت. کاتێک کە لە خەوێکی ڕووندا بیت، بە سەیر کردنی دەوروبەرت دەتوانی لەوە تێبگەیت کە هەموو ئەو شتانەی لەبەر چاوتە تەنانەت هەستەکانیش، دروستکراوی بیر و خەیاڵی خۆتە؛ هەر بۆیەش بە ڕێگایەکی سەرنجڕاکێش دادەنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆشیاری و ئاستەکانی لە کاتی خەوتندا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی PsyPost، خەونی ڕوون سەرنجی زۆری بۆخۆی ڕاکێشاوە بەهۆی سوودە ئەگەرییەکانی وەکو بەهێز کردنی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و زاڵبوون بەسەر مۆتەکە و کابووسدا. زانایان لە ڕێکارێک بەناوی کورتکراوی TLR کەڵک وەردەگرن بۆ زۆرتر کردنی خەونی ڕوون. بەشداربووانی توێژینەوەکە پێشتر بە هەندێک نیشانە و ئاماژەی تایبەت وەکوو دەنگ و مێلۆدی ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و پاشان لە کاتی خەودا هەمان ئاماژەیان بۆ دووپاتە دەکرێت کە یاریدەی مێشک دەدات بۆ بەئاگا بوونەوە لەوەی کە لە خەون دایە. دەرەنجامە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە بە کەڵک وەرگرتن لەو ئەپە و تاقی کردنەوەی لەسەر ٤١٦ کەس، ڕیژەی خەونی ڕوون بینین نزیکەی ٣ هێندە زیادی کردووە.
ئەپڵیکەیشنەکە ناوی Lucid Experiment و تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەستە، دەتوانن لەڕێگەی ئەو بەستەرەوە دایبگرن:
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/W2cIQuf
via IFTTT