ئایا سەردەمی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەنزینی کۆتایی دێت؟ تۆیۆتا سەرقاڵی چ جێگرەوەیەکە؟

لەگەڵ ئەوەی کە ئۆتۆمبێل سازەکانی تر لەنێوان خۆیان دا کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی، چەند ساڵێکە کۆمپانیای تۆیۆتا بە بێدەنگی کار لەسەر دروست کردنی ئۆتۆمبێلێک دەکات کە ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی سفر بێت. ئەو بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە بەدوای چارەسەری جیاوازدا دەگەڕێت لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی پاک و ژینگەدۆستدا.

ئەمساڵ نوێترین بزوێنەری تۆیۆتا بۆ پیکاپی تۆیۆتا هایلوکس لە بەریتانیا نمایش کرا کە بزوێنەرەکە سووتەمەنی هایدرۆجین بەکاردەهێنێت. پێشتریش لە ساڵەکانی 2015 و  2020 چەند نمونەیەک نمایش کران، بەڵام ئەوساڵ زۆرێک لە گیروگرفتەکانی بزوێنەرەکە چارەسەرکراون و کاراییەکی باشتری هەیە. بزوێنەرەکە لە کارلێکی هایدرۆجین و ئۆکسجین کەڵک وەردەگرێت بۆ دروست کردنی کارەبا و تەنیا بەرهەمی ئەو کارلێکە ئاوە؛ کە ئەوەش وادەکات ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی ببێت بە سفر. ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلە تەواوکارەباییەکان کە پێویستییان بە کاتێکی زۆرە بۆ بارگاوی بوونەوە لە وێستگەکان، لەڕاستیدا وێستەگەیەکی گەڕۆکی بەرهەمهێنانی کارەبایە.

تاوەکوو ئێستا ١٠ یەکە لەو ئۆتۆمبێلە دروستکراوە کە ٥ نمونەی لەژێر تاقیکردنەوەدان بۆ هەڵسەنگاندنی سەلامەتی، کارایی و مانەوە؛ هەروەها ٥ نمونەی دیکەش بۆ میدیا و بەکارهێنەران نمایش کراون.

بزوێنەری هایدرۆجینی چەند خاڵی ئەرێنی هەیە کە لە بزوێنەرەکانی تردا دەرناکەوێت وەکو:

  • دەرنەدانی هیچ گازێکی گوڵخانەیی و ژەهراوی و تەواو ژینگەدۆست.
  • مەودای لێخوڕینی درێژتر، بەشێوەیەکی ئاسایی بە تانکییەک هایدرۆجین دەتوانیت زیاتر لە 600 کیلۆمەتر ببڕیت.
  • هایدرۆجین بەپێچەوانەی سەرچاوە نەوتییەکان، سووتەمەنییەکی نوێیە و تەواو نابێت.
  • بزوێنەری هایدرۆجینی کارایی کەڵک وەرگرتن لە وزەی زۆرترە لە چاو بزوێنەری ئاسایی.
  • کێشی سیستەمی هایدرۆجینی سووکترە لە سیستەمی تەواو کارەبایی بە پاتری ناوخۆ.
  • سیستەمەکە دەتوانێت لە کەشوهەوای زۆر سارددا (-20°C) بێ کێشە کار بکات.
  • پڕبوونەوەی تانکی هایدرۆجین زۆر خێراترە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.
  • کەمتر بوونی کۆی خەرجییەکان بەراورد بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی.
  • تەمەنی زیاتری بزوێنەری هایدرۆجینی بەراورد بە ئەوانی تر.

هاتنی بزوێنەری هایدرۆجینی بۆناو بازاڕی ئۆتۆمبێلەکان بە هۆی هەبوونی خاڵی ئەرێنی زۆرتر لەچاو ئەوانی ‌تر، شۆڕشێکی گەورە دەبێت و ئەگەر سیستەمی سەرمایەداری ڕێگە بدات، دەتوانێت کۆتایی بە سەردەمی ئۆتۆمبێلی بەنزینی و کارەبایی بهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xw80zY2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە