یوتیوب خێراکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی وردتر و sleep timer و کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت

یوتیوب کۆمەڵێک تایبەتمەدنی نوێ بۆ زیاد دەکرێت، وەک دەستکاری کردنی خێرایی ڤیدیۆکان بە شێوەیەکی وردتر، هاوبەشی کردنی Playlist لەگەڵ کەسە نزیکەکانت و Sleep Timer. جگە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانیش، ڕووکارەکە بە گشتی نوێ دەکرێتەوە و هەندێ لە دوگمە و ڕەنگەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

ئێستا دەتوانیت بە ڕێژەی 0.05 خێرایی ڤیدیۆکان بگۆڕیت لە کاتێکدا لە ڕابردوو تەنها بە ڕێژەی 0.25 دەتوانرا خێراییەکە دەستکاری بکرێت، کە ئەمەش بژاردەی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات.

هەروەها ئێستا miniplayer دەتوانرێت لە هەر شوێنێکی روونماکە بتەوێت جێگیری بکەیت، کە لە رابردوو تەنها لە بەشی خوارەوەی روونما جێگیر دەبوو و شوێنەکەی جێ گۆرکێی پێ نەدەکرا. لەگەڵ زیاد کردنی sleep timer، کە کاتێک بۆ ڤیدیۆکە دیاری دەکەیت بە شێوەی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) ڕابوەستێت دوای تەواوبوونی کاتەکەی.

هەروەها دەتوانیت Playslist لەگەڵ کەسە نزیکەکان هاوبەشی پێ بکەیت و دەنگدانیش لەسەر ڤیدیۆکانی نێو Playlist بکەن.

تایبەتمەندییەکان بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبن، بەڵام تایبەتمەندی Sleep Timer لەسەرەتادا بە شێوەی تاقیکاری تەنها بۆ بەشداربووانی Premium بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Nc2izQ0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە