زنجیرە مۆبایلی Honor Magic7 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite نمایش کرا

دوو نەوەی مۆبایلی ئاست بەرز لە یەک ساڵدا، بۆ نا! ئەمساڵ ئۆنەر ئەو کارەی ئەنجامدا، بە نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Honor Magic6 لە سەرەتایی ئەمساڵ، هەروەها نمایش کردنی زنجیرەی Honor Magic7 چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا.
Both Magic7 phones are powered by the Snapdragon 8 Eliteزنجیرەکە لە جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت، هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە. یەکێک لە گۆڕانکارییە زۆر دیارەکان لە جۆری پرۆ، بریتییە لە کامێرای تێلەفۆتۆی 200 مێگاپیسکڵی، کە نەوەی ڕابردوو خاوەنی کامێرایەکی 180 مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ بوو. قەبارەی هەستەوەرەکە تا ڕادەیەک گەورەیە کە “1/1.4 و توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەست دانی ڕوونی، هەروەها تاکو سەد هێندە توانای نزیککردنەوەی دیجیتاڵی هەیە.
The Magic7 Pro has an impressive 200MP 1/1.4” sensor in its tele cameraهەروەها جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و پشتگیری لە (OIS) دژە لەرزین دەکات، کامێرای گۆشە فراوانیش بەهەمان ڕوونی. هەروەها کامێرای سێڵفی بە 50 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت.
6.8” LTPO display with a 3D face scannerڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1,264*2,800 پیکسڵ، پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت لە جۆری Ultrasonic.
Honor Magic7 batteries have more capacity and faster chargingپاترییەکەی قەبارەی 5,850 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل. جیاوازی جۆری ئاسایی لەگەڵ پڕۆ، تەنها ڕوونی کامێرای تێلەفۆتۆ و قەبارەی پاترییە، جۆری ئاسایی کامێرای تێلەفۆتۆکەی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و پاترییەکەشی 5,650 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە هەمان خێرایی بارگاوی کردنەوە. هەردوو مۆبایلەکە بڕوانامەی IP69 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو لە خۆ دەگرن.
Both phones are rated IP68/IP69نرخی دەستپێکی جۆری پڕۆ لە چین بریتییە لە 800 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی جۆری ئاسایی بریتییە لە 630 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tbvIh4C
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە