پاش نمایش کردنی جۆری 5G، سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A16 4G نمایش کرد. ئەم مۆبایلە دەبێت بە دووەم مۆبایلی ئاست نزمی کۆمپانیاکە کە پشتگیری تاوەکو 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە و ئەندرۆید بکات. ڕوونمای مۆبایلەکە 6.7 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە شێوەی دڵۆپەیە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ. جۆری چیپسێتەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 5 مێگاپێکسڵی و قووڵی 2 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 واتی هەیە. چوار ڕەنگی جیاوازی هەیە و بڕوانامەی IP54 هەیە بۆ بەرگری کردن لە پرشەی ئاو. نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە، بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oGBmXMd
via IFTTT