ئێنتێڵ پرۆسێسەرە نوێیەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز نمایش کرد

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و لەگەڵ بوونی ڕکابەرێکی بەهێزی وەک پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیای AMD، تاکە لایەنێک کە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بە شێوەیەکی ڕوون تێیدا باشتر بن و کۆمپانیاکە ئاماژەی پێ بدات بواری یاری کردنە. بەڵام ئەم چوستی و توانایە پێویستی بە وزەیەکی یەکجار زۆر هەبوو لە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵدا. بەڵام ئەمڕۆ خۆشبەختانە کۆمپانیای ئێنتێڵ 5 پرۆسێسەری نوێی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز لە زنجیرەی Intel Core Ultra 200S ڕاگەیاند کە بەڵێن دەدات %40 وزە کەمتر بەکار بهێنێت بەروارد بە پرۆسێسەرەکانی Raptor Lake و گەرمی پرۆسێسەرەکانیش تاوەکو 10 پلەی سیلیزی داببەزێنێت.

بەهێزترین پرۆسێسەری نێو ئەم 5 پرۆسێسەرە جۆری Ultra 9 285Kـیە کە 24 ناووک لە خۆ دەگرێت و خێرایی کۆتایی دەگاتە 5.7 گێگاهێرتز.

لە کارە ئاسایی و ڕۆژانەیەکاندا، لەوانەش لەوانەش پەیوەندی کردن بە پرۆگرامی زووم، ئەم پرۆسێسەرەی ئێنتێڵ %58 وزەی کەمتر بەکار بردووە بەراورد بە پرۆسێسەری 14900K. کاتێک باس لە یاریکردن دەکرێت، ئەنجامەکانی ئەم پرۆسێسەرە سەرنجڕاکێشترن. بۆ نموونە لە یاریBlack Myth: Wukong پرۆسێسەرەکە 34 وات وزەی کەمتری ویستووە بەراورد بە پرۆسێسەری 14900K. نرخی ئەم پرۆسێسەرەی ئێنتێڵ 589 دۆلارە، هەرچی بژاردە هەرزانەکانی دیکەی وەک Ultra 5 245KF بە 294 دۆلار و Ultra 7 265K بە 394 دۆلار بەردەستە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qwyHoDs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە