ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٤، لە شاری هەولێر لە بارەگەی سەرەکی فاستلینک بە ئامادەبوونی، سەردار عبدالله، بەڕێوەبەری گشتی کەی ئای تی ئێن و بڵند عثمان، بەرپرسی فاستلینک، گرێبەستی کاری هەماهەنگی لەنێوان کەی ئای تی ئێن و فاستلینک واژۆکرا. لێرەوە سوپاسی کاک بڵند دەکەین بۆ ڕێکخستن و ئاسانکاریان لە ئەنجامدانی ڕێکارەکان و هاوکاریان.
خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین لەگەڵ یەکێک لە دیارترین کۆمپانیاکانی بواری دابینکردنی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی کوردستان کاری هەماهەنگی ڕادەگەینین و لەمەودوا زانیاری و ئۆفەر و چەندین شتی تر لە ئێمەوە لە بارەی فاستلینک دەبیستن.
هەردوو لا بە هیواوە لەم کاری هەماهەنگی دەڕوانن و ئێمەش وەکو کەی ئای تی ئێن بەهیواین بتوانین خزمەتێکی نایاب بە فاستلینک و ئێوەی خۆشەویستیش لە ماوەی داهاتوو بکەین.
بەڕێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wyvTZUx
via IFTTT