ئامرازی درووست کردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد لە لایەن ئەدۆبییەوە بەردەست کرا

لە پاڵ تایبەتمەندییە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ فۆتۆشۆپ، ئەدۆبی مۆدێلی درووست کردنی ڤیدیۆی بە زیرەکی دەستکرد بە ناوی Firefly Video Model بەردەست کرد. ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا چەند ئامرازێکی نوێ بەردەست دەکرێت، لەنێویاندا هەندێکیان لە Premiere Pro بەردەست دەبن کە ڕێگە بە درووستکەران دەکات گرتە ڤیدیۆییەکان درێژبکەنەوە و ڤیدیۆ لە وێنە و دەقەوە دروست بکەن.

یەکەم ئامراز بریتییە لە Generative Extend کە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ Premiere Pro بەردەست دەکرێت. دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ درێژکردنەوەی کۆتایی یان سەرەتای گرتە ڤیدیۆییەکان کە زۆر کورتن، یان بۆ ڕێکخستنەوەی ناوەڕاستی ڤیدیۆکان. تەنها دەتوانیت 2 چرکە بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ڤیدیۆکان درێژ بکەیتەوە بە ڕوونی 720 یاخوود 1080 پێکسڵ و 24 وێنە لە چرکەیەکدا.

هەروەها دەتوانرێت لە دەنگدا بەکار بهێندرێت بۆ نەرم (ساف) کردنی دەنگ و درێژ کردنەوەی دەنگ هەتا وەکو 10 چرکە بەڵام تەنها بۆ دەنگی دەورووبەر و ڕووداوە سرووشتییەکان نەوەک بۆ دیالۆگ و میوزیک.

دوو ئامرازی دیکەی درووستکردنی ڤیدیۆ لەسەر وێب بەردەست دەبن کە بریتین لە Text-to-Video و Image-to-Video. دەتوانیت لە ڕێگەیانەوە دەق یاخوود چەند وێنەیەک بکەیت بە ڤیدیۆ. بەڵام تەنها دەتوانیت 5 چرکە ڤیدیۆ لە ڕێگەیانەوە بە ڕوونی 720 پێکسڵ و 24 وێنە لە چرکەیەکدا درووست بکەیت.

ڤیدیۆ ڕەسەنەکە
درووستکردنی ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد و گۆڕینی وێنە بۆ ڤیدیۆ.

هەروەها بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم دوو ئامرازە 90 چرکەیان دەوێت بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە درووست بکەن.

نموونەیەکی تر لە ڤیدیۆی درووستکراو بە زیرەکی دەستکرد


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/UvsmkxW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە