بە فەرمی ئەپڵ لە دوای ساڵی 2021 بۆ یەکەمین جار ئایپاد مینی نوێکردەوە. ئایپادە نوێیەکە نرخی دەستپێکی 499 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و بژاردەی 256 و 512 گێگابایتیشی لێ بەردەست دەکرێت. یەکەمین ئایپادی ئەپڵە کە لە کاتی نمایش کردنییەوە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کرابێت. ڕوونمای ئایپادەکە قەبارەی 8.3 ئینجە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2266*1488 پێکسڵ. پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی Apple Pencil Pro دەکات و چیپسێتی A17 Pro chip لەسەر جێگیر کراوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە. کامێرای سێڵفیشی بە هەمان ڕوونییە بەڵام توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 60 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە. بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەکرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 20 وات دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/K4UsBl0
via IFTTT