کۆمپانیای ئەدۆبی ئەمڕۆ کۆنفرانسی ساڵانەی Adobe Max ڕێکخست و چەند گۆڕانکارییەکی بۆ بەرهەمەکانی ڕاگەیاند. لە نێویاندا چەند تایبەتمەندییەکی نوێ کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون بۆ فۆتۆشۆپ. بۆ نموونە تایبەتمەندی Distraction Removal کە وەک زیادکراوێک بۆ ئامرازی Remove Tool بەردەست دەکرێت. کاری ئەم زیادکراوە بریتییە لە دیاری کردنی تەنە نەخوازراوەکان لە وێنەکاندا بە شێوەیەکی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) و پاشان لابردنی. بۆ نموونە لەم وێنەیەدا ئەم زیادکراوە وایەر و کەسەکان دیاری دەکات و پاشان بە ئامرازی لابردنی تەنی زیادە دەتوانیت بیسڕیتەوە، واتە چیدیکە پێویست ناکات خۆت دانە بە دانە تەنە نەخوازراوەکان دیاری بکەیت.
ئامرازەکانی Generative Fill, Generative Expand, Generate Similar, Generate Background ئێستا بە Firefly Image 3 Model نوێکراونەتەوە کە ئەدۆبی دەڵێت وێنە درووستکراو و دەستکاری کراوەکان ڕاستەقینە تر و کوالێتی بەرزتر درووست دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sMx92Qo
via IFTTT