بزوێنەری ئۆتۆمبێلە هایبردە نوێیەکەی لێکسز دژە ئاوە

براندی لێکسزی کۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێکی نوێی LX SUV نمایش کرد کە بزوێنەرێکی هایبردی جیاوازی لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە هەیە، بەوەی توانای هەیە تاوەکو سنوورێک بەرگەی ئاو بگرێت. بزوێنەری ئۆتۆمبێلی LX 700h نوێ شەش پستۆنی 3.5 لیترە و دووانە تۆربۆیە.

لەگەڵ پاترییەکی دژە ئاو و دابەشکەرێک کە یارمەتی ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ئاو دەدات بۆ ناو بزوێنەر، وە ئینڤێرتەرێکی دژە ئاوی AC کە تاوەکو 2,400 وات کارەبای دەرەکی دابین دەکات. ئەگەر ئاو بچێتە ناو سیستەمەکەوە، لە ڕوونمای نوێی 12.3 ئینجی جۆری LCD ئاگادار دەکرێیتەوە. لێکسز دەڵێت تاوەکو قوڵایی 0.7 مەتر بە بێ کێشە ئۆتۆمبێلەکە بەرگەی ئاو دەگرێت.

لێکسز توانای ئەسپی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام پێدەچێت هاوشێوە بێت لەگەڵ Toyota Tundra iFORCE MAX کە 437 ئەسپە. کێشی ئۆتۆمبێلەکە 2,780 کیلۆگرامە بەوەش 200 کیلۆگرام زیاترە لە LX 600 کە هایبرد نییە. لێکسز نرخی ئۆتۆمبێلەکەی لە ئێستادا ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵ لە ئەمریکای باکوور بەردەست دەبێت و نرخەکەی ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rgXo8n7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە