کۆمپانیای Open AI بزوێنەری گەڕانی ڕاگەیاند

کۆمپانیای Open AI یەکێک لە چاوەڕوان کراوترین بەرهەمەکانی خۆی ڕاگەیاند کە بریتییە لە بزوێنەری گەڕانێکی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو بە ناوی SearchGPT.

سەرەتا کە بزوێنەری گەڕانەکە دەکەیتەوە بە گەورەی نووسراوە و لە بەکارهێنەر دەپرسێت “بەدوای چیدا دەگەڕێیت؟”. کۆمپانیاکە نموونەیەکی گەڕانی داناوە کە بزوێنەرەکە بۆ فیستیڤاڵێکی میوزیک دەگەڕێت، زانیاری تەواو لەسەر فیستیڤاڵەکە بەردەست دەکات لەگەڵ کورتەیەک و چەند بەستەرێکی پەیوەندیدار بە فیستیڤاڵەکە.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە تەنها نموونەیەکی سەرەتاییە و بە GPT 4 بەهێز کراوە. لە کاتی بەردەست بوونی تەنها دەتوانرێت لە لایەن 10,000 بەکارهێنەر تاقی بکرێتەوە و لە ئێستادا دەتوانیت خۆت لە لیستی چاوەڕوانی تۆمار بکەیت(https://chatgpt.com/search).

کۆمپانیاکە دەڵێت ئامانج لەم بزوێنەری گەڕانە ئەوەیە لە کۆتاییدا تایبەتمەندی گەڕانەکان لەگەڵ ChatGPT یەک بخەنەوە. ئەمە بە سەرەتایەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ گووگڵ، بەهۆی ئاسانکاری و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بزوێنەرەکەیدا. هەروەها SearchGPT ڕکابەری Perplexity دەکات کە خۆی وەک بزوێنەری “وەڵام”ی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو دەناسێنێت.

کۆمپانیاکە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی میدیایی لە بوارە جیاوازەکان ڕێککەوتووە بۆ بەردەست خستنی درووستترین زانیاری بە خێراترین شێوە، لەو کۆمپانیایانە وەک The Wall Street Journal, The Associated Press, Vox Media.

زانیارییەکان کە لە ئەنجامی گەڕانەکەوە دێن بەستەر و ناوی سەرچاوەی تێدا نووسراوە و بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکراوەکان ببەستێت دەربارەی بابەتەکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DrhsUJQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە