مۆبایلی OnePlus Nord 4 دیزاینێکی نوێی کانزایی هەیە

ئەمڕۆ لە شاری میلانی وڵاتی ئیتاڵیا کۆمپانیای وەن پڵەس کۆنگرەی بەست و چەندین بەرهەمی نمایش کرد کە لە نێویاندا مۆبایلی OnePlus Nord 4 هەبوو.

لاشەی مۆبایلەکە کانزایە و کار بە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 دەکات.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری Super Fluid AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1240 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە شێوەی چاڵ تێدا جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات هەیە. چەند تایبەتمەندییەکی زیرەکی دەستکرد تێیدا بەردەست کراوە نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 499 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 599 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6DHMfa8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە