بە فەرمی کۆمپانیای Nothing وەشانێکی باشتر کراوی مۆبایلی Nothing Phone 2a بە ناوی Nothing Phone 2a Plus نمایش کرد. دیزاینی مۆبایلەکە بەهەمان شێوەی مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکەیە.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیش و سێڵفیشی بە هەمان ڕوونی هەیە. مۆبایلەکە چیپسێتی Dimensity 7350 Plus لەسەر جێگیر کراوە کە وەشانی باشتر کراوی چیپسێتی Dimensity 7200 Pro ـە.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 50 وات هەیە و کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Nothing OS 2.6 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 دەکات و لەگەڵ ChatGPT تێهەڵکێش کراوە. نرخی مۆبایلەکە لە 399 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت دەست پێ دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fKJp6Mr
via IFTTT