شاومی مۆبایلی چەماوەی Mix Fold 4 بە کێشێکی سووکتر و تایبەتمەندی باشتر نمایش کرد

ئەمڕۆ شاومی کۆنگرەی بەست و چەندین بەرهەمی نوێ و لە ناویاندا مۆبایلی چەماوەی Mix Fold 4ی نمایش کرد. نەوەی نوێی مۆبایلەکە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجام دراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

لە کاتی کرانەوەدا ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 7.98 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت، هەروەها کاتی داخران قەبارەی 6.56 ئینجە لە جۆری LTPO OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD و کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە کە نوێترین و بەهێزترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵی و دووربینی 10 مێگاپێکسڵی بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە، هەروەها کامێرای پۆرترەیت بۆ دوو هێندە نزیککردنەوە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. پاتری مۆبایلەکە ئێستا قەبارەی 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات دەکات. بڕوانامەی IPX8ی هەیە و تەنکتر و سووکتر کراوە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,237 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,375 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,513 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/otkudwD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە