سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy Z Fold6 بە توانایەکی باشتر نمایش کرد

ئەمڕۆ سامسۆنگ کۆنگرەی Galaxy Unpackedی بەست و چەندین بەرهەمی نوێ و لە ناویاندا Galaxy Z Fold6ی نمایش کرد. نەوەی نوێی مۆبایلەکە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجام دراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

لە کاتی کرانەوەدا ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 7.6 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی 2160×1856 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,600 نیت، هەروەها کاتی داخران قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە کە نوێترین و بەهێزترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵی و تێلەفۆتۆی 10 مێگاپێکسڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 10 مێگاپێکسڵە. پاتری مۆبایلەکە ئێستا قەبارەی 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات. 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. بڕوانامەی IP48ی هەیە. نرخی مۆبایلەکە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 2,625,000 دیناری عێراقی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fbRB2Hu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە