سامسۆنگ دوو کاتژمێری زیرەکی نوێی نمایش کرد

سامسۆنگ لە کۆنگرەی Unpackedی ئەمڕۆ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch7 و Galaxy Watch Ultra نمایش کرد. جۆری ئەڵترا بە قەبارەی 47 ملم و جۆری Watch 7 بە قەبارەی 40 و 44 ملم بەردەست دەبێت. جۆری ئەڵترا قەبارەی ڕوونماکەی 1.5 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 480×480 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت. بە تیتانیۆم ڕووپۆش کراوە و بڕوانامەی 10ATM, IP68, MIL-STD-810H بۆ بەرگە گرتنی ئاو و خۆڵ و تۆز پەستان هەیە. لە پلەی سیلیزی -20 بۆ 55 کار دەکات. پاترییەکی 590 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بەرگەی 100 کاتژمێر کار کردن لە دۆخی پاراستنی وزە و بەرگەی 48 کاتژمێر کار کردن لە دۆخی مەشقدا دەگرێت. چیپسێتی Exynos W1000 لەسەر جێگیر کراوە کە قەبارەی 3 نانۆمەترییە و ڕامی 2 گێگابایتە. GPSی هەیە و 100 دۆخی وەرزشی هەیە. چەندین پشکنینی پزیشکی هەیە و بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە.

جۆری Watch 7 هەموو دۆخە وەرزشی و تەندروستییەکانی ئەڵترای هەیە و چیپسێتی 3 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە. بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت و قەبارەی 40ملم ڕوونماکەی 1.3 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 432×432 پێکسڵ و قەبارەی 44ملم ڕوونماکەی 1.5 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 480×480 لە خۆ دەگرێت. هەمان بڕوانامەکانی جۆری ئەڵترای بۆ بەرگە گرتنی ئاو و تۆز و خۆڵ و پەستان هەیە.

جۆری Watch 7 نرخی لە 299 دۆلار و جۆری ئەڵترا 649 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/hWEQgjz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە