سامسۆنگ دوو بیستۆکی بێتەلی نوێی نمایش کرد

سامسۆنگ لە کۆنگرەی Galaxy Unpacked زنجیرە بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds3 نمایش کرد کە هەردوو جۆری Galaxy Buds3 و Buds3 Pro دەگرێتەوە. چەند تایبەتمەندییەکی زیرەکی دەستکرد لە خۆ دەگرێت و دیزانێکی نوێی هاوشێوە لەگەڵ Apple AirPodsی هەیە. جۆری پرۆ تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت کە زیرەکی دەستکرد یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی.

جۆری Galaxy Buds3 جۆرێکی هەرزانترە و تایبەتمەندی Adaptive ANC و Adaptive EQ هەیە. جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 515 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بەرگەی 24 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە یارمەتی کەیسەکەوە، هەروەها جۆری پرۆ بەرگەی 26 کاتژمێر کردن دەگرێت. هەردوو جۆرەکە بڕوانامەی IP57 هەیە. نرخی جۆری ئاسایی بریتییە لە 180 دۆلار و جۆری پرۆ نرخی 250 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/j7fUaHM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە