ناسا توانیویەتی بۆ یەکەمین جار لە رێگەی لەیزەرەوە، ڤیدیۆیەک بە ڕوونی 4K بنێرێتە وێستگەی بۆشایی، کە ئەوە بەرەو پێشچوونێکی زۆرباشە. لە ئێستادا ناسا لە شەپۆلە ڕادیۆییەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری کە خێرایی و ڕوونی کەمتری هەیە لەچاو هەمان کار بە لەیزەر. ناسا ئومێدەوارە کە لە ئەرکەکانی داهاتووی ئاڕتەمیس و گەشت بۆ مانگ، کەڵک لە تەکنۆلۆژیای لەیزەر وەرگرێت بۆ پەیوەندی لەگەڵ کەشتیوانەکانی. گەشتی ئاڕتەمیسی 1 بەرەو مانگ، دوو ساڵ لەمەوبەر بە سەرکەوتن کۆتایی هات؛ هەروەها لە گەشتی ئاڕتەمیسی 2ـدا بڕیار وایە کەشتیوانەکان بڕۆن بۆ خولگەی مانگ و بگەڕێنەوە تا لە کۆتایی دا ئامادە بن بۆ کۆتا ئەرک کە ئاڕتەمیسی 3ـیە.
ئامانجی ناسا لە ئەرکەکانی ئاڕتەمیس دروست کردنی چەند بنکەیەکە لە مانگ، بۆ ئەوەی کە لە داهاتوودا بۆ گەشت کردنی مرۆڤ بۆ مەریخ کەڵکی لێ وەرگرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kw70cSx
via IFTTT