کۆمپانیای MSI لە چین لاپتۆپی Monarch 13 نمایش کرد. لاپتۆپەکە کێشەکەی لە یەک کیلۆگرام کەمترە و ئەستوورییەکەی تەنها 16.9mm. ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 13.3 ئینجە و بە ڕوونی 2.8K.
پرۆسێسەری Core Ultra 7 155H لەسەر جێگیر کراوە، لەگەڵ گرافیکی Intel Arc. بە ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت. دەرچەی Thunderbolt 4و HDMI 2.1 و MicroSD لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی قەبارەی 75Whr و بەرگەی 16 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. نرخی لاپتۆپەکە بریتییە لە 1,412 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/r7kiTeR
via IFTTT