سامسۆنگ هەندێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 3 بۆ کاتژمێرەکانی نەوەی پێشووتری زیاد دەکات

 

 

کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 3 کە نوێترین کاتژمێری زیرەکی کۆمپانیای سامسۆنگە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ لە خۆ دەگرێت کە پێوانی فشاری خوێن و ECGـن، هەروەها کاتژمێرەکە بە یەکێک لە باشترین بژاردەی کاتژمێری زیرەک دادەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، هەروەها نەوەکانی پێشووتر هێشتان نوێ کردنەوەیان بۆ ڕەوانە دەکرێت و سامسۆنگ لە نوێترین نوێ کردنەوەدا تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 3 بۆ کاتژمێرە کۆنەکان ڕاگەیاند

 

هەردوو کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch ڕەسەن و Galaxy Watch Active نوێ کردنەوەیەکیان پێ گەشتووە بە قەبارەی 292 مێگابایت، تایبەتمەندی نوێ بۆ کاتژمێرەکان زیاد کراوە بۆ نموونە سیستەمێکی ئاگانامەی زیرەکتر هەیە کە ڕێگەت پێدەدات وێنەکان ببینیت لە کاتی گەشتنی ئاگانامەکان، تایبەتمەندییەکە لە هەردوو کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 و Galaxy Watch 3 بەردەستە و ئێستا بەردەست خراوە بۆ هەردوو کاتژمێری Galaxy Watch ڕەسەن و Galaxy Watch Active

 

زیاد کراوەکانی دیکەی نوێ کردنەوەکە بریتییە لە بەکارهێنانی AR Emoji و Bitmoji لە کاتی گفتوگۆکان، هەروەها ڕێنمایی دەنگی بۆ کاتی وەرزش کردن و بە تایبەتی ڕاکردن، گرتنی وێنە ڕوونما(Screenshot)ـیەکی درێژتر، هەروەها توانای گوێ گرتن لە ڕێنمایی دەنگی بە بەکارهێنانی بیستۆکی Bluetooth، هەروەها سامسۆنگ بەڵێنی ئەوە دەدات توانای کاتژمێرەکان باشتر بکات و کێشەکان چارەسەر بکات

 

1- وەشانی firmwareـی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch بریتییە لە R810XXU1FUB6

 

2- وەشانی firmwareـی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active بریتییە لە R500XXUF1UB5

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2O8egcY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە