به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆن ده‌توانن بزانن كه مۆبایله‌كه‌یان یان ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌یان چاودێری له‌سه‌ره یان نا، ئه‌ویش به‌بوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه ده‌توانن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان هه‌ستی پێبكه‌ن
بۆ ئەو مەبەستە ده‌توانن ئه‌م شه‌ش نیشانه به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن به پێوه‌ر بۆ زانینی بوونی چاو‌دێر و سیخوڕ به‌سه‌ر تهلهفۆنهكهتانهوه، هه‌روه‌ك ناكرێت به بوونی ته‌نها نیشانه‌یه‌كیان وا گومان بكه‌یت كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت چاودێری له‌سه‌ره، بۆیه پێویسته چه‌ند نیشانه‌یه‌ك لەمانە پێکەوە كۆبووبنه‌وه
: نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن
١/ كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا قسه ده‌كه‌یت، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ت ته‌شویشی كه‌وتووه‌ته سه‌ر
٢/ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له ئامێره‌كانی تر نزیك بكه‌ره‌وه وه‌ك ته‌له‌فزیۆن، ئه‌گه‌ر ته‌شویش کەوتە سه‌ر ئامێره‌كه‌ش ئه‌وه بزانه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له‌ژێر چاودێریدایه
٣/ گوێ له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بگره، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا تۆ به‌كاری ناهێنیت و گوێت له ده‌نگه، ئه‌وه بزانه كه‌وتویته‌ته ژێر چاودێرییه‌وه
٤/ ئه‌گه‌ر پاتری مۆبایله‌كه‌ت پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و تۆش بهكارتنههێناوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری جاسوسیه به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ته‌وه
٥/ هه‌وڵبده مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ئاسانی نه‌كوژایه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری سیخوڕیە
٦/ ئه‌گه‌ر نامه‌ت پێگه‌یشت و نه‌ناسراو بوو، ناشتوانیت لێی تێبگه‌یت ئه‌وا بزانه ڤایرۆسێكه بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر تهلهفۆنهكهتهوه بۆت نێردراوه