ئەمڕۆ ئەپڵ 6 ڤیدیۆی نوێ لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتوب بڵاوکردەوە کە تێیدا چەن تایبەتمەندیەکی iOS 11ی باسکردوە لەسەر iPad Pro. هەموو ڤیدیۆکان لە 1 خولەک کەمترن ئەمەش مانای ئەوەیە کە زۆر بە خێرای و زۆر بە ئاسانی ئەتوانی iOS 11 بەکاربێنی لەسەر iPad Pro.
ئەو تایبەتمەندیانەی لە ڤیدیۆکان باسکراون بریتین لە (دراگ و درۆپ) و (بەکارهێنانی مەڵتی تاسکینگ) و (وێنە گرتنی دوکەمێنتەکان و بەکارهێنانی پێنوسی ئەپڵ و لە سەر دوکومێنەتەکان وە هەروەها سکان کردنیان بە ئاسانی) و( بەکارهێنانی ئەپی فایل) و (بەکارهێنانی دۆک).
ئەمانەش ڤیدیۆکان بینەری بن
ئەپڵ لە مانگی چواری ئەمساڵ iOS 11ی بەشێوەی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ هەریەکە لە گەشەپێدەران و خەڵکی بەگشتی. وە تا ئێستا 6 وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران و 5 وەشانی تاقیکاری بۆ خەڵکی بڵاوکردۆتەوە وە وا بڕیارە لە کۆنگرەی ئەمساڵ لە مانگی 9 بەفەرمی وەشانەکە بڵاوبکەنەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی iPhone 8.
بۆ بینینی تایبەتمەندیەکانی وەشانی iOS 11 ئەم بەستەرە بکەنەوە
بۆ بینینی تایبەتمەندیەکان و دیزاینی iPhone 8 ئەم بەستەرە بکەنەوە
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS